
ئەشکەوتی شانەدەر یەکێکە لەو ئەشکەوتە مێژوویی و دێر
ئەشکەوتی شانەدەر یەکێکە لەو ئەشکەوتە مێژوویی و دێرینانەی لە باشوری کوردستان هەڵکەوتووە. ئەم ئەشکەوتە نەک تەنها لەسەر ئاستی هەرێم بە یەکێک کۆنترین ئەشکەوتەکان دادەنرێت، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانیش یەکێکە لە کۆنترین شوێنەوارە مێژووییەکان کە مرۆڤی لێ نشتەجێ بووە. ئەشکەوتەکە دەکەوێتە داوێنی چیای برادۆست لە دەڤەری بارزان کە لە سنووری قەزای مێرگەسووردایە و سەر بە پارێزگای هەولێرە. لە ڕووی هەڵکەوتەشەوە بە نزیکەی ٨٢٢ پێ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و لە 145 کیلۆمەتریی ئەوپەری باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر هەوڵکەوتووە