News Page

img 2025-03-16

كيمابارانى هەڵەبجە رووداوێكى زۆر تراژيدى بوو لە مێ

كيمابارانى هەڵەبجە رووداوێكى زۆر تراژيدى بوو لە مێژووى گەلى كورد لە ١٦ى مارسى ١٩٨٨، رژێمى سەدام حوسێن بە چەكى كيميايى هێرشيان كردە سەر شارى هەڵەبجە لە كوردستانى عێراق. لەم هێرشەدا نزيكەى ٥٠٠٠ هاوڵاتى مەدەنى كورد گيانيان لەدەست دا كە زۆربەيان ژن و منداڵ بوون، هەروەها زياتر لە ١٠٠٠٠ كەسيش بريندار بو ئەم تاوانە وەكو يەكێك لە گەورەترين جينۆسايدەكانى سەدەى بيستەم و گەورەترين هێرشى كيميايى دژى دانيشتوانى سڤيل لە مێژوودا دادەنرێت. كيمابارانى هەڵەبجە بووە هێمايەك بۆ ئازارەكانى گەلى كورد و بەشێكە لە بيرەوەرى نەتەوەيى كورد ئەمڕۆ ياديكردنەوەى ئەم رووداوە دڵتەزێنە بۆتە هۆكارى هۆشياركردنەوەى جيهان دەربارەى جينۆسايد و بەكارهێنانى چەكى كيميايى دژى هاووڵاتيان.